کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لەدواى نیوەرۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ئەـرۆ دەمێننەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەشێوەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر : ١٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٥ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ١٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى