لەیارییەكی مێژوویی و كۆتاییی مۆندیالی 2022 دا، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە سەركردایەتی لیۆنێل مێسی بوونە براوە.
لە یارییەكەدا ئەرژەنتین بە سەرەتایەكی بەهێز دەستی پێكرد و لە نیوەی یەكەم دوو گۆڵی تۆماركرد لە رێگەی مێسی (لێدانی سزا) و دی ماریا، لە خولەكی ٨٠ و ٨١دا، كایلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی دوای یەكی تۆماركرد (یەكێكیان بە لێدانی سزا) و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.
لیۆنێل مێسی، لە كۆتا یاری نێودەوڵەتیدا دەرفەتی ئەوەی لەبەردەم دابوو ببێتە خاوەنی كۆتا ناسناو كە بەدەستی نەهێنابوو لە ژیانی وەرزشیدا و سەرەنجامیش بەو ئاوەتەی گەیشت.
پاشان لە نیوەی زیادكراو و ئێمباپێ و مێسی دوو گۆڵی دیكەیان تۆماركرد و یارییەكە ٣-٣ كۆتایی پێهات.
دواتر یارییەكە چووە قۆناغی یەكلاكەرەوە و لەو قۆناغەدا ئەرژەنتین ٤-٢ شكستی بە فەڕەنسا هێنا.
بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ سێهەم جار بووە پاڵەوانی جامەكە، نازناوی مۆندیالی 2022ی قەتەری بەدەستهێنا.