دادگای فیدراڵی تایبەت بە پرسی کورسی کۆتاکان و هەڵبژاردن لە هەرێم کۆ دەبێتەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی دیکە لەبارەی کورسی کۆتاکان و بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی زیاد جەبار لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراقدا گفتوگۆ دەربارەی سکاڵایەک بکرێت کە لەلایەن هەریەکە لە زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

ئەوەشخەراوەتەڕوو، سكاڵاکە سەرەڕای ئەرکەکانیان لەبەرامبەر هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، کەتێیدا داوایان کردووە دادگای فیدراڵی ماددەکانی (١،٩،١٥،٢٢،٣٦)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە تایبەتن بە کورسی کۆتاکان و هەژمارکردنی هەرێمی کوردستان بە یەک بازنەی هەڵبژاردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دادگای فیدراڵی لە ٣ی کانوونی یەکەم گفتوگۆکردنی لەسەر سکاڵاکە بۆ ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم دواخست، هاوکات هێشتا ڕوون نییە جارێکی دیکە ئەم بابەتە و گفتوگۆکردن لەلایەن دادگاوە لەسەری دوا دەخرێت یاخود نا.

بەهۆی لافاوەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
پێت بەهۆی لافاوەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
20 وێنەی سەربازانی ئیسرائیل لە غەززە
دوات 20 وێنەی سەربازانی ئیسرائیل لە غەززە
پەیوەندیدر