ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، دوای روفاندنیان له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، ته‌رمی دوو راوچییه كوێتییه‌كه‌یان له سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دۆزیوه‌ته‌وه.
ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس ئه‌وه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه: رفاندنی هه‌ردوو راوچییه‌كه لە ناوچەیەکی بیابانی نێوان پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحه‌دین رویداوە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه كه یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی راوچیەکان لەلایەن چەکدارانەوە هێرشی کراوەتەسەر.
هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، دوابەدوای لەدەستدانی پەیوەندییان لەگەڵ ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی، ئەنوەر دەفیری سعودی و فەیسەڵ موتەیری کوەیتی، کە بۆ مەبەستی گەشتیاری هاتبونە عێراق نەک بۆ ڕاوکردن، ئەمڕۆ تەرمی هەردوو هاووڵاتیەکە بە سوتاوی دۆزرانەوە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە،
بە وتەی هێزە عێراقییەکان ئەو بۆمبە پاشماوەی ئەو بۆمبانەی داعشە کە لە ناوچەکەدا چاندویانە.