ڕۆمانۆوسكی: هێرشەكانتان ڕاگرن ئێمە میوانین لە عێراق



باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستە “هێرشە تیرۆرستییەكان” بۆ سەر هێزەكانیان بوەستێنرێت و دەشڵێت: “هێزەكانمان لە عێراق میوانی حكومەتی عێراقن”.

ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگەیاندووە، “لای سه‌رۆك بایدن هیچ شتێك له‌ پاراستنی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ گرنگتر نییه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن”.

ڕاشیگەیاندووە، “هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا له‌ عێراق، میوانی حكومه‌تی عێراقن و هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌، هێرشكردنه‌ بۆسه‌ر عێراق”.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌شڵێت: “پێویسته‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ لەلایەن گرووپە تیرۆرستییەكانەوە ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، بوه‌ستێندرێن”.

سودانی بڕیارێکی بۆ گەشتیاران دەرکرد
پێت سودانی بڕیارێکی بۆ گەشتیاران دەرکرد
دۆلار زیاتر لە 5 هەزار دینار بەرزبووەوە
دوات دۆلار زیاتر لە 5 هەزار دینار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر