“کوردستان توانای کپکردنی هێرشەکانی نییە و دەبێت داوا لە عێراق بکات”



جەبار یاوەر ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان توانای کپکردنی هێرشە درۆنیەکانی نییە بۆ سەر خاکەکەی بەڵکو تەنها دەتوانێت داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکات بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکان بکات.

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەبار یاوەر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ” کورد نەبووەتە لایەنگری هیچ لایەک و توانای کپکردنی ئەم ململانییەی نیە، بەڵکو تەنها دەتوانێت داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکات تا کۆنترۆڵی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە هەرچەندە تا ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات، تەنانەت وای لێهاتووە دەسەڵاتدارانی عێراق ناوی ئەو گروپانە بە تیرۆریست بهێنن.”

جەبار یاوەر شارەزای سەربازی هۆکاری پشت هێرشە بەردەوامەکان بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە و تی،” هۆکاری یەکەم بەگشتی پەیوەندی بە ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریکا هەیە لەناوچەکە دا، چ لە عێراق بێت یاخود سوریا یا لوبنان و کەنداو، لەلایەکی تر پەیوەندی بە شەڕی نێوان فڵستین و ئیسرائیل هەیە، بیانووی ئەو گروپە چەکدارانە بەتایبەت ئەو گروپەی کە ناوی خۆیان ناوە مەقاوەمەی ئیسلامی کە پشتیوانی حەماس دەکەن، ئەوەیە کە ئەمەریکا پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلە.”

جەبار یاوەر ڕاشیگەیاند،” ئەو هێرشانە بێگومان دەرهاویشتەی خراپی دەبێت و کاریگەری هەیە لە سەر ئاسایشی عێراق بەگشتی و ناوچەکەش بەتایبەت، هەروەها کاریگەری لەسەر دەروونی خەڵک هەیە و جێگا مەترسیە، لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە مایەی زیان گەیاندن بە ڕاگرتنی گەشتە فرۆکەوانیەکان بەتایبەت فڕۆکەخانەی هەولێر.”

لەو کاتەوەی کە جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمەریکا بە لایەنیکەم 100 جار لە عێراق و سووریا بە درۆن و مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر، هەر لەو چوار چێوەیە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرە بەیانی سێشەممە 26ی12ی 2023، جارێکی تر گروپە چەکدارییەکان لە ڕێگای هاویشتنی 12 مووشکەوە ویستیان فڕۆکەخانەی هەولێر بکەنە ئامانج، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییەکان سەرجەم مووشەکەکان لە دەوربەری فڕۆکەخانە کەوتوون و هیچ زیانێکی گیانی و داراییان نەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە دوای نیوەڕۆی دوێنی 25 ی 12 ی 2023 ، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوویدا و دژە تیرۆری کوردستان پشت ڕاستی کردەوە.

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەبەیاننامەیەکدا لە ڕایگەیاند،” بە فەرمانی سەرۆک بایدن هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا، هێرشێکی پێویست و وردیان بۆ سەر سێ دامەزراوە کە لە لایەن کەتایب حزبوڵا و گروپەکانی پەوەست بەوەوە لە عێراق بەکار دەهێنرێن، ئەنجامدا. ئەم هێرشە وردانە وەڵامێکە بۆ ئەو زنجیرە هێرشانەی کە کراونە تە سەر کارمەندانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لەوانە هێرشێکی کەتایب حزبوڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی هەولێر.”

دۆلار زیاتر لە 5 هەزار دینار بەرزبووەوە
پێت دۆلار زیاتر لە 5 هەزار دینار بەرزبووەوە
پێشەوا هەورامانی: ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەكان نەبێت بیر لە چارەسەری دیكە دەكەینەوە
دوات پێشەوا هەورامانی: ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەكان نەبێت بیر لە چارەسەری دیكە دەكەینەوە
پەیوەنیدر