سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پرسەی شەهید ئاكام عومەر و كارەساتەكەی كەركوك نەمتوانی لەیاری كۆتایی مۆندیال ئامادەبم.
د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، “پیرۆزە لە وڵاتی قەتەر بۆ سەركەوتنی ڕێكخستنی مۆندیال، دەمویست لە یاریی كۆتاییدا ئامادەبم”.
ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری بەشدارینەكردنی بە هۆی پرسەی شەهید ئاكام عومەر و كارەساتەكەی كەركوكەوە بووە.