ئەمڕۆ سێشەممە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیما لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی پیشەگەرەکانی سعودیە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
یارییەکە کاتژمێر 9ی ئەمشەو لە نێوان هەردوو یانەی نەسڕ و ئیتیحاددا بەڕێوەدەچێت کە ڕۆناڵدۆ و بنزیما ڕێبەرایەتییان دەکەن.
نەسڕ هەوڵدەدات پاشەکشەی توانای ئیتیحاد بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنیت و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ پێشەنگی خولەکە بۆ حەوت خاڵ کەمبکاتەوە.
ئێستا هیلال بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پلەی یەکەمی خولی سعودیەی گرتووە و نەسڕیش بە 40 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، بەڵام ئیتیحادی پاڵەوانی خولی پێشوو تەنها 28 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.