حكومەتی هەرێم بۆ جارێكی دیكە داوای هەماهەنگی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات



دوای هێرشە تیرۆریستیەكەی داعش بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای كەركوك حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لە گرنگی هاریكاری و هاوئاهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەكاتەوە .

د.جوتیار عادل, وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە داخەوە ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشەوە لە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك، ئەفسەرێك و چەندین كارمەندی پۆلیس شەهید بوون و چەند پۆلیسێكی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بە ناوی حكومەتی هەرێمەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەن و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین، لە خوای گەورە داواكارین شەهیدەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفای بریندارەكانیش بدات.

هاوكات بۆ جارێكی دیكە جەخت لە گرنگیی هاریكاری و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەكەنەوە، بەتایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

د. لەتیف رەشید؛ هۆكاری بەشداری نەكردنی لە یاری كۆتایی مۆندیالی قەتەر ئاشكراكرد
پێت د. لەتیف رەشید؛ هۆكاری بەشداری نەكردنی لە یاری كۆتایی مۆندیالی قەتەر ئاشكراكرد
دوایین بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
دوات دوایین بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر