ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخەکەی بۆ ١٤٩ هەزار دابەزی.
لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و هاووڵاتییانی نیگەرانکرد، ئەمریکا بەردەوام فشارەکانی لەسەر عێراق زیاد دەکات بۆ ڕێگریکردن لە چوونی دۆلار بۆ ئێران.
لەبەرامبەردا بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، لە ئەنجامدانی سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان بە دینار، لە ساڵی نوێوە گۆڕانکاری لە مامەڵە بازرگانییە دەرەکییەکان ڕوودەدات و ڕێکاری نوێ دەگیرێتەبەر.
هاوکات بهرزبوونهوهى نرخى دۆلار لهكاتێكدایه شهوى ڕابردوو هێرشكرایه سهر هێزهكانى ئهمریكا لهعێراق و هێرشهكه قوربانى لێكهوتهوه.