وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە (کوردستان24) راگەیاند: “له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2024، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بن و درێژخایه‌ن نابن وه‌كوو هه‌موو جاره‌كانی دیكه و ئه‌و پشوودرێژییه‌یان نابێت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به به‌غدا هه‌یبوو.”
وتیشی:”سه‌قامگیری عێراق په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام نه‌گات، ئه‌و نیمچه‌ئارامییه‌ی هه‌یه‌تی، نایمێنێت و لێی تێكده‌چێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد:”له هیچ سه‌رده‌مێكدا خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رژێمه‌كانی پێشووی عێراقدا به‌و شێوه‌یه برسی نه‌كرا و پاره و قووتی لێ نه‌بڕاوه، ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یش نه‌بوو، ده‌ست بۆ پاره و بژێوییه‌كه‌ی نه‌براوه.”
پێشه‌وا هه‌ورامانی دەشڵێت:”شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه له ماوه‌ی رۆژانی 6 بۆ 10ـی مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌شبینی له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌دی نه‌كه‌ن، ئه‌و كات حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی كوردستان خۆی به به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هاووڵاتییانی خۆی ده‌بینێت و رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ی ده‌بێت.”