هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا ئاشكرادەكات



 

پارێزگاری سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی بە “بڕیاری سیاسی” وەسف دەكات و ڕایدەگەیەنێت، له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ كۆتاییان پێبێت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێكی یاسایی و كارگێڕی و خزمه‌تگوزاری نییه‌، به‌ڵكو بابه‌تێكی ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسییه‌.

ڕاشیگەیاند، “پێویست ده‌كات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامی ئه‌و دۆخه‌ بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ سلێمانی شوێنێكی ئارامه‌ و فڕۆكه‌خانه‌كه‌شی مه‌ده‌نییه‌”.

وتیشی،: “ئه‌و گه‌شتانه‌ قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه‌ به‌ده‌یان گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام پێمان خۆشه‌ ئه‌و گه‌شتانه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا و كۆمپانیای توركیش ئێرلاینیش دا هه‌بێت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ قسه‌مان كردووه‌ و له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌شته‌كانی ئاسایی بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا”.

لە نوێترین بڕیاریدا حكومه‌تی توركیا ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی تاوه‌كو 22-06-2024 درێژكردۆتەوە لەكاتێكدا لە 3ی مانگی نیسانی ڕابردووەوە گەشتەكان ڕاگیراون

گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر هەولێر ڕاگەیاند
پێت گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر هەولێر ڕاگەیاند
هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر
دوات هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر
پەیوەنیدر