بافڵ تاڵه‌بانی: ڕۆڵ و پێگەی مەسیحی و پێکهاتەکانی تر بەرزدەنرخێنین



بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە رەسەنەکانیتر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکتر قبووڵکردن دەکات.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووه‌، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای دڵخۆشی و جەژنێکی پڕ لە کامەرانییان بۆ دەخوازم.

بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەکرد‌، هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتەکەمان و ئەو مێژووە درەوشاوەیەی هەرێمی کوردستان خاوەنێتی لە تەبایی و پێکەوەژیاندا، هەموومان پێکەوە گەشاوەتری بکەین.

وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە ڕۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانیتر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکتر قبووڵکردن دەکات، چونکە تەنیا بە هەماهەنگی و پێکەوەیی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکەین و هەنگاو بەرەو داهاتوویەک دەنێین کە هەمووان خەونی پێوەدەبینن.

تورکیا سنووری دهۆك و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
پێت تورکیا سنووری دهۆك و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا
دوات بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا
پەیوەنیدر