بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەمکردەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا لە خوار 150 هەزار دینار ماوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 199 ملیۆن و 905 هەزار و 896 دۆلای فرۆشتووە کە تەنیا 12 ملیۆن و 640 هەزاری بە نەخت بووە.
فرۆشتنی دۆلاری نەخت بە بەراورد لەگەڵ دوێنی زیاتر لە نیوە کەمترە کە بڕەکەی 28 ملیۆن و 940 هەزار دۆلار بوو.
سەرباری کەمکردنەوەی دۆلاری نەختیش، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە 149 هەزار دیانرەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.