دەستەی ئامار؛ ئامارێكی نوێی دانیشتووانی هەرێم ئامادەكراوە



سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامارێكی تازەی دانیشتووانی هەرێمیان ئامادە كردوە و ڕێكارەكانی تەواو بوون، كە سوودێكی زۆری بۆ حكومەت دەبێت بۆ ئەوەی پلانەكانی خۆی لەسەر دابنێت و دەشڵێت،” هەركاتێك داتای نوێیان بەدەست بگات ژمارەی دانیشتووان نوێ دەكەنەوە”.

سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا ئامارێكی نوێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستانیان ئامادەكردووەو هەموو ڕێكارەكانی تەواو بوون و تەنها ئاشكراكردنی ماوە، كە ئامارێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی پلانی لەسەر دابندرێت.

ڕاشگەیاندووە، هەركاتێك داتای تازەیان بەدەست گەیشت و زانییان كاریگەریی هەیە لەسەر خەمڵاندندنی ژمارەی دانیشتووان، دیسان ئامارەكە نوێ دەكرێتەوە،كە ئەمەش زۆر گرنگە و وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و ناوخۆ و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ دانانی پلانەكانی خۆیان سوود لەو ئامارانە وەردەگرن.

ئاشكراشیكردووە، دەستەكەیان خەمڵاندندن دەكات بۆ دانیشتووان لەسەر بنەمای ئەو ڕووپێوانەیە، كە چەند ساڵی ڕابردوو كردوویانە و پێشبینی دەكەن ژمارەی دانیشتووان لە 2025 و 2030 و 2035 و 2040 چەند دەبێت و بەو ئاراستەیە بڕوات، بەڵام هەركاتێك داتای نوێیان بەدەست گەیشت لە ڕووی قەبارەی خێزان و لە ڕووی دیكەوە و هەر داتایەكی نوێ كە كاریگەریی هەیە لەسەر ژمارەی دانیشتووان ئەو خەمڵاندندنە نوێ دەكرێتەوە.

هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پێت هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر هێرشكردنە سەر سوپای عیراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دوات وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر هێرشكردنە سەر سوپای عیراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر