دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیرا



به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند، بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه‌ بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌ لێكترازان، به‌هۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٦:٣٠ خوله‌كی به‌یانی بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد-كۆیه‌ بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌ به‌ قه‌باره‌ ١٢ ئینج له‌ شه‌قامی ٤٠ مه‌تری لێكترازان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌، له‌ ئێستادا دابه‌شكردنی ئاو له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری كۆیه‌ به‌ ناچاری وه‌ستێنراوه‌، تیمه‌كانی چاكسازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ و تیمی پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی چاکكردن، دانانه‌وه‌ و به‌ستنەوەی بۆرییه‌كان.

ئه‌وه‌شی خستەڕوو، هه‌ر كاتێك كاری چاككردنه‌وه‌كه‌ ته‌واو بوو ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ی ئاویانه‌.

عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
پێت عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
کەمی دەستی کار لە ڕوسیا گرفتی دروستکردووە
دوات کەمی دەستی کار لە ڕوسیا گرفتی دروستکردووە
پەیوەنیدر