جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لهپهیامێكدا داواده‌كات، هه‌رچی زووه تیمی كوردی بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه به‌مه‌به‌ستی دانانی كه‌سێكی دڵسۆزی كورد وه‌كو پارێزگار له‌كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربن دەشڵێت:”هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هونه‌ری بێت یان كه‌مته‌رخه‌می، كورسی كورد له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌كو پێویست نه‌بوو”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”ئه‌مڕۆ له‌دوای كۆتاییهاتنی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، ده‌مه‌وێت ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه دواجار كورسی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست و له‌ئاست خواستی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و كوردستانیانی ئه‌و ناوچانه نه‌بوو، جا هۆكاره‌كه‌ی هونه‌ری بێت یان بابه‌تی ته‌نزیمی و ته‌نانه‌ت كه‌مته‌رخه‌میش بێت”.
دەشڵێت:”هه‌رچه‌نده له‌دوای ٢٠٠٥ه‌وه یه‌كه‌م جاره كورد له نیوه‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركوك كه‌متر بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه توانرا له كه‌ركوك كورد وه‌كو پێكهاته زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ببات و به‌پله‌ی یه‌كه‌م بمێنێت”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌رچی زووه ده‌بێت تیمی كوردی بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر بۆ دانانی كه‌سێكی دڵسۆزی كورد وه‌كو پارێزگار له كه‌ركوك و پۆسته گرنگه‌كانی تریش له موسڵ و شاره‌كانی تر ده‌ست به‌كاربن و به‌رنامه‌یه‌كی چڕی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه داڕێژن و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا شاخەوان عەبدوڵڵا سوپاسی هاووڵاتییان دەکات و و دەڵێت:”سوپاسی هه‌موو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و نیشتیمانپه‌روه‌ری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌م كه ده‌نگی خۆیان بۆ پاراستنی شوناسی ئه‌و ناوچانه‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان بكه‌م كه شه‌و و رۆژیان خسته سه‌ریه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ بۆ لیسته‌كه‌یان، سوپاسی تایبه‌تیش بۆ كادره دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌كان ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی خۆیان به‌باشی جێبه‌جێ كرد”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه “له‌كۆتاییدا هیوادارم هه‌موولایه‌ك سوودی له هه‌ڵه‌كان وه‌رگرتبێت و هۆكاری دابه‌زینی ده‌نگی كوردیش هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بیت سزای حزبی و یاسایی خۆی وه‌رگرێت”.