جوتیار عادل: ئێمە جەخت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكەینەوە



سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە و دەشڵێت: “شاندی هەرێم بۆ پرسی بودجە و مووچە و نەوت دەچێتەوە بەغدا”.

جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندووە، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئامانجمان جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی فیدڕاڵیزمە.

ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت جارێكی دیكە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا، لەسەر كۆمەڵێك پرسی یاسای بودجە و مووچە و نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ بكەن.

جوتیار عادل، وتوشیەتی، “پرسی دووبارە ناردنەوەی نەوت، پەیوەندیی بە گفتوگۆی نێوان توركیا و عێراقەوە هەیە، ئەوەی پێویست بووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش كراوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسندكراوی بودجە دەرچووە.

كەشناسی بۆ كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو هۆشداری دەدات
پێت كەشناسی بۆ كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو هۆشداری دەدات
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیاند
پەیوەنیدر