بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی





لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ساڵی نوێ‌ و وادەی جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكانی بانكی ناوەندی، بەهای دۆلار سات بە سات ڕوو لە دابەزینە و لە ماوەی هەفتەیەكدا بڕی 10 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلار دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام لە نزمبوونەوەدایە و ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ كەمترین ئاست دابەزی، كە 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار وەك نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەكرا.

ڕاشیگەیاند، لە دەرەوەی بازاڕ و لە گرووپات نرخەكەی زیاتر شكاوە و ئێستا بە 150 هەزار دینارە.

هاوكات، بەهای دۆلار لە هەولێر بە 150 هەزار و 300 دینارە و لە بۆرسەی حارسیە لە بەغدا زیاتر دابەزی و بە 149 هەزار و 750 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ هیشام ڕوکابی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، هەنگاوی ئەرێنیمان لەناو کەرتی بانکیدا ناوە و ئێمە پێشتر وتمان، ئەمڕۆش پشتڕاستی دەکەینەوە، شەڕەکەمان بەرامبەر نرخی دۆلار نزیکە لە کۆتایی.

لای خۆشیەوە، ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دۆلار بۆ عێراق لەپێناو خزمەتی سەقامگیری ئابوریی لەو وڵاتە.

ئەنجلینا جولی: مافی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەیە
پێت ئەنجلینا جولی: مافی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەیە
وادەی دیاریکردنی سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی دیاریکرا
دوات وادەی دیاریکردنی سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی دیاریکرا
پەیوەنیدر