وادەی دیاریکردنی سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی دیاریکرا



لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی ڕاگەیاند.

دکتۆر، محەمەد شەهاب، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند” لەماوەی ڕابردوودا لە هەر چوار پاێزگای هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوانە بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکان بەڕێوەچوو بەسەرکەوتوانە”.

راشیگەیاند” پاش هەڵبژاردن لیژنەی باڵای تانەدان لە ئەنجامەکان پێکهێندرا کە لیژنەیەکی گرنگبوو چەند تانەیەک لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن هەبوو پاشان تانەکان تەماشاکران و وەڵامیان درایەوە، لەکۆتایدا لیژنەکە واژۆی لەسەر کۆتای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد”.

لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکان ئاماژەی بەوەشدا” ڕۆژی ۲٠۲٤/۱/۳ یەکەم کۆبونەوە دەبێت لەژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبونی لیژنەی باڵا، سەرۆک و دوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان دیاریدەکرێت، پاشان ڕۆژی ۲٠۲٤/۱/٤ کۆبونەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەدەچێت تیایدا سەرۆک ودوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان دیاریدەکرێت دواتر لە ۲٠۲٤/۱/۷ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆک سەرۆک و جێگرانی سەرۆک دیاری دەکرێت، لە ۲٠۲٤/۱/۸ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەرۆک و جێگرانی سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.

پێت بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی پاراڵێڵ ڕوونکردنەوەی دا
دوات وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی پاراڵێڵ ڕوونکردنەوەی دا
پەیوەندیدار