وەزارەتی تەندروستی لە بڵاوکراوەیەکدا هاوڵاتیان و دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکاتەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوە.
تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان راسپێردراون کە دەوامی ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:
- فریاکەوتنەکان (٢٤) کاتژمێر کراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.
- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.
- ڕاوێژکارییە (٢٤) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بەپێی خشتەی دەوامکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
- تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنرێت بۆ شوێنە گشتیەکانی پێویست و گەشتیاریەکان.
- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.
- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.
- هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.
- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.