لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بریكارەكانی غاز لە سنورەكە غاز بە كوڵانەكاندا دەگێرێن و دۆخی غاز ئاسایی بۆتەوە .
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی كارگەكانی غاز نەكەن بۆ وەرگرتنی بتڵی غاز لە بەر ئەوەی بریكارەكان غاز دەگەیەننە ماڵەكانیان.
لە ڕاگەیەنراوەكەی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە هەر بریكارێك سەرپێجی بكات، ئەو غازەی بۆی دیاریكراوە، دابەشی سەر هاووڵاتیانی نەكات خۆی بەر پرسیار دەبێت.