هاتووجۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە هه‌ردوو رێگاى سه‌رشاخى ئه‌زمه‌ڕو قه‌یوان، بۆ شارباژێر به‌هۆى بونى ته‌مێكى چڕ گونجاونیه بۆشۆفێریكردن و داواش دەکات شۆفێران رێگای تونێلی پێشڕەو بەکاربهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارى شۆفێران ده‌كاته‌وه كه هه‌ردوو رێگاى سه‌رشاخى ئه‌زمه‌ڕو قه‌یوان، بۆ شارباژێر به‌هۆى بونى ته‌مێكى چڕ گونجاونیه بۆشۆفێریكردن، بۆیه هاتوچۆ داوا له‌شۆفێران ده‌كات رێگەی تونێلى پێشڕه‌و بۆ هاتوچۆكردن به‌كاربهێنن.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێنیش بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی تەم ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست بووە.