قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی زیادکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان بۆ دەرەوەی وڵات رایگەیاند:لە وڵاتێکی تەواو هاوردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانەوە، خەریکە وردە وردە بەرەو هەناردەکردن هەنگاودەنێین،
قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەشدەکات، لە سەرەتای رێگەکەداین، بەڵام تێگەیشتن و پلانی باش هەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەستخۆشی لە وەزیری کشتوکاڵ و هەموو ستافی وەزارەت دەکەم کە لەم چەند ساڵەدا بە گوڕوتین و ماندووبوونێکی زۆرەوە هەوڵیانداوە بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئێستاش خەریکە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونەکانیان دەچننەوە.
پاش هەنار و هەنگوین و پەتاتە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان سێویشی هەناردە کرد، بەهیوای بەرهەمی زیاتر وهەناردەی زۆرتر تا ئەوکاتەی کشتوکاڵ دەبێتە هۆکارێک بۆ فرەچەشن کردنی.