سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی 10یەمین سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاوولاتیاندا ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: “سەبەتەی 11هەم بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكان دابەش دەكرێت”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی 10هەمین سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاوولاتیادا كۆتایی هاتووە و ئەمڕۆش لە پارێزگای ئەنبار كۆگاكان بەشەخۆراكی تەواویان بەسەر بریكارەكاندا دابەش كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەرجەم پارێزگاكانی وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەشەخۆراكی 10یەم دابەش دەكرێت، كە 6 ماددەی لەخۆگرتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو خێزانانەی لە تۆڕی چاودێری كۆمەلایەتی تۆماركراون، بەشەخۆراكی 11یەمیان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندبوو، دەست بە دابەشکردنی کۆتا بەشەخۆراکی مانگانه‌ی ئەمساڵ کراوە و لەمساڵدا 10 بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراوە.

ئاماژەی بەوەشكردبوو، لە هەوڵی ئەوەدان بۆ ساڵی داهاتوو سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراک زیاد بکەن، كە بریتین لە (شیر و پەنیر و ئاردی سفر).

 

قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران زیادیکردووە
پێت قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران زیادیکردووە
حەوتەمین کاروانی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە نێردرا
دوات حەوتەمین کاروانی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە نێردرا
پەیوەنیدر