بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر دوو سكاڵای تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم و وه‌زیری دارایی تۆماركراون.
ئاماژە بەوەکراوە، سکاڵاکە لەلایەن چوار فه‌رمانبه‌ری خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم و وەزیری دارایی تۆماركراون.
ئەو کەسانەی سکاڵاکەیان تۆمارکردووە داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵی کردووە هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پابه‌ند بكات به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی بۆ جاری دووه‌م تاوتوێی سكاڵایه‌ك بکات كه له‌لایه‌ن نۆ فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیری دارایی هه‌رێم تۆماركراوه.
داواکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی كردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بكات هەتا یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات به‌تایبه‌ت مادده‌كانی (٦، ٧، ٨ و ٩) و بڕیاری ڕاگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.