نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاری كۆتایی مۆندیال دەبێت



 

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئەو وڵاتە و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی جیهان ئامادەی یاریی كۆتایی مۆندیال دەبێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەڕمی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری ‏قەتەر دەگاتە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، “لە سەردانەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاوی ‏سەركردەی وڵاتانی جیهان، ئامادەی بەڕێوەچوونی یاریی كۆتایی جامی جیهانی ‏تۆپی پێ دەبێت.‏”

كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە وڵاتی قەتەر یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت.

پەرستگایەك لە وان دۆزرایەوە
پێت پەرستگایەك لە وان دۆزرایەوە
لە ڕاوەماسییەوە بۆ فرۆشتنی مۆز
دوات لە ڕاوەماسییەوە بۆ فرۆشتنی مۆز
پەیوەنیدر