د. مەحمود عوسمان: دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان باش نییە و مەترسی هەیە



سیاسەتمەدارێک لەبارەی دۆخی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان ئاماژەی بەوەکرد، یەکنەگرتووی کورد بووەتە کێشەیەکی بنەڕەتی، هاوکات هیوای خواست حزبە کوردییەکان بەرەیەکیان هەبێت بۆ پاراستنی دەنگ و سەنگ و پێگەی کورد.

د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، دۆخی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان باش نییە، لە کاتێکدا حزبە کوردییەکان یەکنەگرتوون، بەڵام کێشەی کەرکووک کێشەیەکی نەتەوەییە و پەیوەندی حزبەکانەوە نییە.

وتیشی، “تاکو ئێستا لەو ناوچانە بەعەرەب کردن بەردەوامی هەیە، بەغدا دەیەوێت دەسەڵاتی کورد کەمبکاتەوە وەکو چۆن لە کەرکووک چەند ساڵە کردوویەتی”.

د. مەحمود عوسمان، هیوای خواست حزبە کوردییەکان بەرەیەکیان هەبێت بۆ پاراستنی دەنگ و سەنگ و پێگەی کورد.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچە جێناکۆکەکان فشاری ئەمنی و بژێوی ژیان هەیە، هاوکات پڕۆسەی تەعریب کردن بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر پارێزگاری کورد دابنرێت ئەو کاتە کەمدەبێتەوە ڕەنگە دۆخی هاووڵاتیانی کورد لەو ناوچانە ڕوو لە باشی بکات.

لەکۆتایی قسەکانی د. مەحمود عوسمان بە ـ خەڵک ـ ی ڕاگەیاند، دەبێت لایەنە کوردستانیەکان و پێکهاتەکان ڕێککەوتنێک لەنێوان خۆیاندا واژۆبکەن لەبەرژەوەندی پاراستنی مافەکانی کورد، چونکە میللەتی کورد مەترسی لەسەرە، پێویستە هەموو حزبەکان بەیەکەوە ئەو مەترسییانە کاڵ بکەنەوە.

دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
پێت دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
تورکیا ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە هەرێم بڵاوکردەوە
دوات تورکیا ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە هەرێم بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر