“کەمال کەرکوکی هۆکاری هەڵەی گەورەی دروستنەبوونی یەک لیستی کورد بوو”



کارگێڕی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی و 10 کارگێڕ لق ئامادەبووین بۆ یەک لیستی حزبە کوردییەکان و یەکێتیش نەرمی نواند. 13 حزبی کوردستانیش ئامادەیی خۆیان بۆ یەک لیستی نیشاندا، گەر لیستەکە یەکێتی و پارتی پێکەوە تێدا بێت.

فەهمی فایەق، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، کەمال کەرکوکی حەزی بە یەک لیستی نەبوو، گوایە یەکێتی 16 ی ئۆکتۆبەری ئەنجامداوە و دەنگ ناهێنێت. خوێندنەوەی بۆ ئەنجامەکان هەڵە بووە، گەر کورد یەک لیستی هەبووایە، ڕەنگە 9 کورسیمان ببردایەتەوە. فرە لیستی و پەرتەوازەیی هەڵەیەکی گەورەبوو.هەڵەکەش لە کەمال کەرکوکی بوو، ئەگینا یەکێتی نەرمی نواند.

وتیشی: کەمال کەرکوکی دەبووایە لەگەڵ یەکێتی گفتووگۆی بکردایە و دواتر بیگوتایە لەبەر ئەم هۆکارانە ناچینە لیستێکەوە لەگەڵیان، نەک بە بێ گفتووگۆ و دانیشتن یەک لیستی ڕەتبکاتەوە

دەشڵێت:” مەکتەبی سیاسی پارتی ئێستا لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرەنجامەکان و وەرگرتنی سکاڵای زۆری کادیرانی”.

راشیگەیاند، لەهەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەکەرکوک، 47 هەزار دەنگمان هێنا و لە هەڵبژاردنی 2014ش 63 هەزار دەنگمان هێنا. لە هەڵبژاردنی 2021 دوو کورسی پەرلەمانمان بردەوە و 49 هەزار دەنگمان بەدەستهێنا، کەچی لەم هەڵبژاردنەدا 46 هەزار دەنگمان هێناوە، گەر پارتی پاشەکشەی نەکردبێت خۆ گەشەشی نەکردووە، لەکاتێکدا دۆخی پارتی لەکەرکوک زۆر لە پێشە و ئەمە قابیلی قەبوڵ نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە وەکو لقی کەرکوک ڕەنگە هەندێک لە کاندیدەکان هەر نەناسین، تێیاندایە ماڵی لە کەرکوک نەبووە و شارەزای گەڕەکەکانی کەرکوکیش نییە، دەنگدەر نایانناسێت، ئیتر چۆن دەنگ دەهێنن زۆرێک لە کاندیدەکان لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکەوە دانرابوون، ئەمەش گرفت بوو.

نرخی نه‌وت دابه‌زی
پێت نرخی نه‌وت دابه‌زی
کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت
دوات کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر