کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو باران وبەفر لە شارەاکنی هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ بارینى بارانى مامناوەند لەناوچە شاخاویەکانى هەولێر و دهۆک و بارینى نمە باران لەسەنتەرى شارەکان.

کەشناسی دەشڵێت:” ئەگەرى بارانى مام ناوەند هەیە لە سنورى دوکان و تەق تەق و ئاکرێ و دهۆک بەڵام بۆ بەشێک لەناوچەکانى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە”.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە کە بەمجۆرەیە:-
هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.7 ملم
سلێمانى 7.4 ملم
چەمەماڵ 2.4 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 9.6 ملم
ئاکرێ 7.0 ملم
ئامێدى 11.4 ملم
بامەرنێ 9.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
دەربەندیخان 2.4 ملم
دوکان 9.6 ملم
حاجى ئۆمەران 7.0 ملم
هەڵەبجە 2.6 ملم
هەڵشۆ 15.4 ملم
کەلار 0.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مانگیش 5.6 ملم
مەیدان 1.2 ملم
سۆران 7.0 ملم
پێنجوێن 10.0 ملم
ماوەت 8.2 ملم
قەڵادزێ 7.4 ملم
باتوفە 16.8 ملم
مێرگەسور 35.0 ملم
دووز 1.2 ملم
خانەقین 1.2 ملم

“کەمال کەرکوکی هۆکاری هەڵەی گەورەی دروستنەبوونی یەک لیستی کورد بوو”
پێت “کەمال کەرکوکی هۆکاری هەڵەی گەورەی دروستنەبوونی یەک لیستی کورد بوو”
ئایا مەرجە پارێزگاری کەرکووك لە کاندیدە براوەکان بێت؟
دوات ئایا مەرجە پارێزگاری کەرکووك لە کاندیدە براوەکان بێت؟
پەیوەنیدر