دادگای فیدراڵی دەربارەی سکاڵاکانی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، ڕۆژی یەکشەممە یەکەم دانیشتنی دادگا دەربارەی سکاڵایەک بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن چوار فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە دادگا ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم پابەند بکات بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و گێڕانەوەی مافەکانیان.

ھەمان ڕۆژ دادگای فیدراڵی بۆ جاری دووەم تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن نۆ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.

بڕیاربوو ڕۆژی ٢٦یمانگی ڕابردوو بڕیار لەسەر ئەم سکاڵایە بدات، بەڵام بۆ ٢٤ی ١٢ دواخرا.

سکاڵاکارەکان، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
پێت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
وێنە؛ لە دەستپێکی زستاندا بەفر ئەم ناوچەیەی سپی کرد
دوات وێنە؛ لە دەستپێکی زستاندا بەفر ئەم ناوچەیەی سپی کرد
پەیوەنیدر