وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دیاریکرا



کۆمسیۆن وادەی ئاشکرا کردنی ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی ڕاگەیاند و هەفتەی داهاتووی بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگەکان دەستنیشانکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عیماد جەمیل، به‌رپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆن راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی دەستی بۆ ده‌نگه‌كانی ناو سندوقه‌كان ده‌ستی پێكردوه‌ و تا ئێستاش بەردەوامە، کار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئەم پرۆسەیە خێراتر بکەن.

وتیشی: جیاكردنه‌وه‌ و ژماره‌دنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ئاماده‌بونی چاودێری ناوخۆیی و بیانی و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و پێده‌چێت سێ رۆژ بخایه‌نێت و له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان ڕادەگەیەنرێت.

به‌رپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ژماردنه‌وه‌ و جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌دەستی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامە راگەیەندراوەکانە، دوای تەواوبوونی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنه‌وه‌ لە سەرجەم ناوەندەکاندا ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرا ده‌كرێت.

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
پێت کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
لە چیک چەندین کەس لەناو زانکۆیەکدا کوژران
دوات لە چیک چەندین کەس لەناو زانکۆیەکدا کوژران
پەیوەنیدر