بەهای دیناری عێراقی بەرزبووەوە و داکشانی تمەن و لیرەی تورکیش لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 152 هەزار دینار دابەزی.
لە لایەکی دیکەشەوە پاشەکشەی دراوی تورکی لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ داکشانی پێوانەیی نوی تۆمار دەکات. ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 915 لیرە.
نزمیی بەهای دراوی ئێرانیش لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 50 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.