لە بارەی نمرەی خوێندکارانەوە بڕیار درا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن لەبارەی نمرەی خوێندکارانەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بڕیاری-دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن نووسراوێکی لەبارەی نمرەی خوێندکاران ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین) کرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان لە نووسراوەکەدا داوایکرد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین)، کە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئاگاداربکەنەوە، پێویستە بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵە لەگەڵ نمرەی تاقیکردنەوەی خوێندکارانەوە بکەن.

ئەو خوێندنگەیانەی کە نمرەی هەڵسەنگاندن و نیوەی وەرزیان هەیە، ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتای وەرز لەسەر (٦٠) نمرە ئەنجامبدەن، بەڵام ئەو خوێندنگەیانەی کە نمرەی تاقیکردنەوەی نووسینەکی (٢٠) یان ئەنجامنەداوە ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتای وەرز لەسەر (٨٠) نمرە ئەنجامبدەن.

 

زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان بردرا
پێت زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان بردرا
لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا دەیان فەڵەستینی کوژران
دوات لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا دەیان فەڵەستینی کوژران
پەیوەنیدر