کەشناسی هەرێم: بەفربارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات نمەباران سەنتەری شارەکان بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆك و هەولێریش بەفر ببارێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک ناوچەی دیکەی هەرێم و بارانی مامناوەند دەبارێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕوونیشیکردەوە کە لە دوای نیوەڕۆوە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت و ئەگەری بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی دهۆک و هەولێر هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت و نزیکەی 2-4 پلەشم گەرما دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەستیپێکرد
پێت جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەستیپێکرد
لەڕێگەی نارنجۆکەوە هێرش کرایە سەر ماڵێک
دوات لەڕێگەی نارنجۆکەوە هێرش کرایە سەر ماڵێک
پەیوەنیدر