ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی دێت



لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی ڕابردوو کۆتایی دێت کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پینجشەممە، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی هات کە ماوەی هەفتەیەكی خایاند.

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا پێ دەنێنە ساڵی 2024ەوە کە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی 2023یان وەرنەگرتووە.

حکومەتی هەرێمیش بەرپرسیارێتی دابەشنەکردنی مووچەی ئەو سێ مانگە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق و لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە: “بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ خەرج نەکراوە و بارگرانیی دارایی و ئابووری بۆ مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێم دروست کردووە کە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵە، مووچەی مووچەخۆران بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کەرکووك دەستیپێکرد
پێت جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کەرکووك دەستیپێکرد
شەپۆلی سەرما و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلی سەرما و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر