بە بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، هەر خوێندنگەیەك دەیەوێت بۆ تەواو كردنی پڕۆگرامی خوێندن ڕۆژانی شەممە دەوام بكاتەوە، ڕێگەی پێ دەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزیری پەروەردە سەرجەم بەڕێوەبەری كارگێڕی خوێندنگەكانی ڕاسپاردووە بۆ كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت پڕۆگرامی خوێندن تەواو بكەن.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو خوێندنگایانەی دەیانەوێت ڕۆژانی شەممە دەوام بكەنەوە بۆ تەواو كردنی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلە كۆتاكان (3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی) دەتوانن دەرگای خوێندنگەكان بكەنەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەم ڕێگەپێدانە تەنها بۆ پلەكانی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەییە و پۆلەكانی دیكە ناگرێتەوە.