ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر خەرجی حاكیمە و دەشڵێت: “سودانی و شاندی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆدەبنەوە بۆ ڕەشنووسی كۆتایی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، “ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌مواركردنی دوو مادده‌ی یاسای بودجه تایبه‌ت به داهاته‌كانی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. نوێنه‌رانی كورد داوای هه‌مواری مادده‌ی تایبه‌ت به مووچه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی له خه‌رجی راسته‌قینه‌وه بۆسه‌ر خه‌رجی حاكیمه”.
وتیشی: “له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌فدی كورد كۆده‌بنه‌وه و له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌نه ره‌شنوسی كۆتایی هه‌مواری مادده كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی”.