بانکەکانی عێراق ٢٥٥ ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە



سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرای كرد، لە ماوەی دوو هەفتەدا بانكە حكومی و ئەهلیەكان ٢٥٥ ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “بەپێی دوایین ئاماری بانكی ناوەندی عێراق، بڕی ئەو دۆلارەی لە ماوەی دوو هەفتەدا لە ڕێگەی هەندێك بانكی حكومی و ئەهلییەوە هاوردەی عێراق کراوە بە نزیكەی ٢٥٥ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەكرد، “ژمارەیەك داواكاری دیكە بۆ هاوردەكردنی دۆلار لە ڕێگادان بۆ وردبینیكردن و جێبەجێكردن، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕە پارەی دیكە بگاتە عێراق”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پرۆسەی هاوردەكردنی هەموو جۆرە دراوێك بە دۆلاری ئەمریكیشەوە، لە ژێر ڕۆشنایی بانكی ناوەندیدا ڕوودەدات كە ڕێگە بە هەموو بانكەكانی عێراق دەدات پێداویستی دراوی بیانی بۆ كڕیارانی ئەو بانكانە دابین بكەن”.

وەزارەتی نەوت دوو بیرە نەوتی کەرکووکی نۆژەنکردەوە
پێت وەزارەتی نەوت دوو بیرە نەوتی کەرکووکی نۆژەنکردەوە
سودانی لە بەرژەوەندی مامۆستایان بڕیاریدا
دوات سودانی لە بەرژەوەندی مامۆستایان بڕیاریدا
پەیوەنیدر