دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە غه‌ززه‌ دواخرایەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ جاری دووەم دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرس و ڕاگۆڕینەوە و دەنگدان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دواخرایەوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەلەستین  وئیسرائیل کاردەکەن و هەوڵ دەدەن هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە کەرتی غەززە و هەوڵی دۆزینەوەی رێکارێک دەدەن  هەتا نەتەوەیەکگرتووەکان بتوانێت چاودێری گەیشتنی هاوکارییەکان بکات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م‌ریكا ماسیۆ میلله‌ر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا باسی لەوەکرد، واشنتۆن به‌ هه‌موو شێوەیەک پشتگیریی ده‌ستخستنی هاوكاریی ده‌كات بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین، به‌ڵام هەندێک شتی دیکە هەن کە پێویستە گرنگییان پێ بدرێت و پشتگوێ نەخرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایشێ نێودەوڵەتی گفتوگۆی زۆری لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززەکرد کە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە بڕیاری لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە دواخرا و دەنگی لەسەر نەدرا.

هاوکات، ئەمڕۆش بۆجاری دووەم به‌هۆی ناكۆكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گه‌یاندنی هاوكاریی و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ غه‌ززه‌‌ دواخرایەوە.

لە درێژترین شەوی ساڵ مانگ و خۆر بەیەکدەگەن
پێت لە درێژترین شەوی ساڵ مانگ و خۆر بەیەکدەگەن
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەنیدر