بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان کرا



بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بنکەی سەربازی “عەین ئەسەد” کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار لەڕێگەی موشەکەوە بۆردوما کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان ئەو بنکەیەیان بەئامانج گرتووە کە هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان تێدا نیشتەجێن و بەدوو مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئەوەشخراوەتەڕوو، مووشەکەکان لە ناوچە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبارەوە ئاڕستەی بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا کراون، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە سەربازەکان و بنکەکە نەگەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گروپە چەکدارەکانی عێراق، لەدوای ٧ی ئۆکتۆبەر و هەڵگیرسانی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ڕاگەیاندووە و وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە جەنگەکەدا دەیخەنەڕوو.

هاوکات، لە ئێستادا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا و ٢٥٠٠ سەربازیش لە عێراق بوونیان هەیە، لایخۆیەوە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات بوونی سەربازەکانی لەپێناو هاوکاری کردنی هێزە ناوخۆییەکان و ڕاوێژپێ کردنیانە بۆ ئەوەی هیچ ئەگەرێکی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لەعێراق سەرهەڵنەداتەوە.

مالیزیا ڕێگری لە کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکات
پێشت مالیزیا ڕێگری لە کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکات
شاومی سیستەمێکی کارپێکردنی نوێ دەخاتە بازاڕەوە
دواتر شاومی سیستەمێکی کارپێکردنی نوێ دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار