شاومی سیستەمێکی کارپێکردنی نوێ دەخاتە بازاڕەوە



کۆمپانیای شاومی چینی ڕایگەیاند، زۆرێک لە مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی لە سەرانسەری جیهان سیستەمی نوێی HyperOS وەردەگرن.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمە نوێیەکە تەنها بۆ ئەو مۆبایلانە سنوردار نییە کە لە چین بەکاردێت، لەگەڵ ئەو نوێکاریانەی کە دەیخاتە بازاڕەوە سیستەمەکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا دەگاتە مۆبایلەکانی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان.

لە یەکەم مۆبایلەکان کە بە سیستەمی کارپێکردنی نوێیەوە کاردەکەن بریتین لە: 13T، شاومی 13T Pro، Xiaomi 13، Xiaomi 13 Pro، Xiaomi 13 Ultra، Redmi Note 12، Redmi Note12S، و Poco F5، جگە لە تابلێتەکانی شاومی Pad 6.

شاومی پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، سیستەمی کارپێکردنی نوێ لەسەر بنەمای ئەندرۆید پەرەی پێدراوە، ئامانجیشی دابینکردنی یەکگرتنە لە نێوان ئامێرە زیرەکەکانیدا، ئەمە جگە لەوەی تایبەتمەندی نوێ بۆ ئامێرەکانی ئینتەرنێتی دابین دەکات.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان کرا
پێشت بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان کرا
مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
دواتر مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار