بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ چوارشەممە نەوت لە مەڵبەندی حەوت دابەشدەکرێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەممە ۲٠ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لەناوشاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی حەوت لەگەرەکەکانی خەبات و ووڵوبە دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە بەهۆی ئەوەی کە راگەیەندرا بەغدا نەوتی ٥٠ هەزار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، خەڵک لە وەرگرتنی نەوتی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارییە ساردبوونەوە و زۆر بە کەمی وەریدەگرن.