ئەمڕۆ سێشەممە، كۆڵبه‌رێكی كورد له سنووری شاری مه‌ریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆتی تەقە لێکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە كوژرا، هاوکات له سنووری بانه و نه‌وسوود سێ كۆڵبه‌ری دیکە بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە برینداربوون.
عه‌لی قادری ناوی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەیە کە لە سنووری شاری مەریوان بگولەی هێزەکانی پاسدارانی ئێران کوژرا، کۆڵبەرەکە خه‌ڵكی گوندی ”زهنوری” له نزیك كه‌ڵاته‌رزان و دانیشتووی شاری مه‌ریوانه و خاوەنی چوار منداڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکان کۆڵبەرەکە لە سنووری ئاسناوای مه‌ریوان بووە و هاتووەتە ناو خاکی هه‌رێمی كوردستانەوە، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ته‌قه‌ی لێ كراوه و گیانی له ده‌ست داوه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، باسی لەوەکردووە فیشه‌ك به‌ر دڵی ئه‌م كۆڵبه‌ره كه‌وتووه و ته‌رمەکەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ مه‌ریوان گواستراوه‌ته‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له سنووری بانه و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگه‌یه‌نرا.