خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە



ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ جارێکی دیکە دەستی پێکردەوە و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

مامۆستایانی هەڵەبجە جەخت لەجێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە کە سەرەکیترینیان بریتین لە داوای چارەسەری یەکجاری کێشەی مووچە و پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژن.

خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی مامۆستایانی ناڕازی  لە پارێزگای هەڵەبجە لەکاتێکدایە، پێشتریش چەندینجار شانبەشانی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەو ڕۆژانەی وەک وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دیاریکرابوون ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داواکارییەکانیان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار و حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی پێنەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان و بایکۆتی مامۆستایان پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین پەکی کەوتووە و نیوەی وەرزی خوێندن تەواو بووە و مامۆستایانیش جەخت لەوەدەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەچی نەکرێن بایکۆت ناشکێنن و بەردەوام دەبن.

 

 

 

یەکێتی: پێنج کورسی کەرکووکمان مسۆگەر کردووە و پارێزگاریش لەخۆمانە
پێت یەکێتی: پێنج کورسی کەرکووکمان مسۆگەر کردووە و پارێزگاریش لەخۆمانە
میدیای پارتی: پارتی هەشت کورسی نەینەوای بەدەست هێناوە
دوات میدیای پارتی: پارتی هەشت کورسی نەینەوای بەدەست هێناوە
پەیوەنیدر