وێنە: بومەلەرزە چینی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی  شینخوای چینی ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی سنووری گانسو چینگهای لە چین هەژاندووە و بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندارن.

لەاڕاگەیەنراوەکەی شینخوادا ئاماژە بەوەشکراوە بومەلەرزەکە بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەرێمی تبت کەدەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویداوە.

ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست، دەربارەی بەهێزی و گوڕی بومەلەرزەکە باسی لەوەکردووە، بوومەلەرزەکەی گوڕی بومەلەرزەکە لەنێوان ٦.١ بۆ  ٦.٢ پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر و چەقی بوومەلەرزەکەش لە قوڵایی ٣٥ کیلۆمەتربووە و بە دووری ١٠٢ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای شاری لانژۆی چین ڕوویداوە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆمیسیۆنی نیشتمانی چین، تیمێکی فریاگوزارییان بەمەبەستی هاوکاری کردنی خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کردووە کە ژمارەیەکی زۆر خانوو و باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕووخاون و زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

حوسییەکان نرخی نەوتیان لە جیهاندا بەرزکردەوە
پێت حوسییەکان نرخی نەوتیان لە جیهاندا بەرزکردەوە
هێلیکۆپتەرێک لە دووزخورماتوو کەوتە خوارەوە
دوات هێلیکۆپتەرێک لە دووزخورماتوو کەوتە خوارەوە
پەیوەنیدر