سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، هێلیكۆپتەرێكی عیراقی دەكات لە دووزخورماتوو کەوتەخوارەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆیەوە ئەفسەرێك گیانی لەدەستداوە و ئەفسەرێكی دیکەش برینداربووە.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاند، بەهۆی خراپی كەشوهەوا، هێلیكۆپتەرێكی سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی عیراق لە فڕۆكەخانەی حلێوە لە دووزخورماتوو كەوتەخوارەوە.
هاوکات وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە دووزخورماتوو بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، ” لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پشتیوانیکردن و دانانی پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دوو هیلیکۆپتەری جۆری (بیل مەدەنی) لە ئەرکی گواستنەوەدا بوون، کەموکوڕییەکی تەکنیکی لە یەکێکیاندا ڕوویداوە و بووەتە هۆی کەوتنەخوارەوەی.
لە ڕووداوەكەدا ئەفسەرێك بە ناوی “مەروان جەلال” بە پلەی عەقید گیانی لەدەستداوە و ئەفسەرێكی تر بە ناوی ” عەلا سەلمان” پلەی نەقیب برینداربووە کە کاپتنی هێلیکۆپتەرەکە بووە.