ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلولی پێنج وەزارەت و خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتەکانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی شارستانیش دابەش دەکرێت.
بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی وەزارەتەکانی دیکە و سەرۆکایەتییەکانیش دابەش بکرێت.