رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکرایەوە و کەرکوک زۆرترین رێژەی دەنگدانی هەبووە کە دەکاتە 64% و کەمترین رێژەی بەشداریکردنیش لە رەسافە بووە کە 19%.
کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆح دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە کۆتایی هات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت: سبەینێ سێشەممە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوراە ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنن.
رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان بەمشێوەیە:-
🔹 كەركوك: 64%
🔹 نەینەوا:52%
🔹 دیالە: 40%
🔹 سەڵاحەیدن: 59%
🔹 واست: 38.5%
🔹 دیوانیە: 38%
🔹 زیقار: 29%
🔹 بەسرە: 32%
🔹 كەربەلا: 38%
🔹 نەجەف: 32%
🔹 موسەنا: 45%
🔹 میسان: 27%
🔹 بابل: 38%
🔹 بەغداد- رەسافە: 19%
🔹 بەغداد – كەرخ: 32%