پەیامێک لە سودانییەوە دوای تەواوبوونی دەنگدان



سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆتایهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پیرۆزبایی لەگەلی عێراق دەکات و دەڵێت:”سوپاسی هێزە سیاسییەکان دەکەم کە رکابەریکردنیان لە سنووری یاسادا پاراست”.

محەمەد شیاع سودانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت:” هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان جێبەجێکردنی پابەندبوونی حکومەتە لە بەرنامە وەزارەییەکەیدا و هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو لامەرکەزییەتی ئیداری و پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئیرادەیەکی دواکەوتوو کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە راگیراوە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵبژاردنەکە نوێنەرایەتی دیارترین شێوەی سەرکەوتن دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک کە لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە راگیراوە.

رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکرایەوە
پێت رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکرایەوە
عێراق پلەبەرزكردنەوە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە
دوات عێراق پلەبەرزكردنەوە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە
پەیوەنیدر